کۆتۆل؛ کارناسێکی ئابووری بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی لە پارێزگای ئورمیە بە ناوی ئەحمەد حەسەن پوور تەمەن ٣٣ ساڵ لە کاتی کار کر

٢٠ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٩:٣٤

 

هەنگاو: چوارشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی لە پارێزگای ئورمیە بە ناوی ئەحمەد حەسەن پوور تەمەن ٣٣ ساڵ لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەحمەد حەسەن پوور خێزاندار، باوکی منداڵێک و دەرچووی کارناسی ئابووری زانکۆی ئورمیە بووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی ڕابردووش کرێکارێکی خەڵکی شاری مەلەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی مسداق غوڵام پوور لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە