مەسعوود نیکخا بە بارمتە ئازاد کرا
مەسعوود نیکخا تەمەن ٥١ ساڵ و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە لقی مەریوان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای ١١ ڕۆژ بەندکران
هەنگاو: چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢
مەسعوود نیکخا تەمەن ٥١ ساڵ و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە لقی مەریوان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای ١١ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەسعوود نیکخا لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
مەسعوود نیکخا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بانەمەڕی ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ دوو مامۆستای دیکەی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی ئەسکەندەر لوتفی و شەعبان محەممەدی لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران دەستبەسەر کرا.
شەعبان محەممەدی هەمان ڕۆژ ئازاد کرا و ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا دوای ئەوەی مانیان لە خواردن گرت، بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازرانەوە.