بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی ژنێکی تەمەن ٦١ ساڵ

ژنێکی تەمەن ٦١ ساڵ خەڵکی بۆکان بە ناوی نەرمین ئەحمەد ئابادی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بۆ بەندی ژنانی بەندی

٢٤ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٢٢:٠٨

 

هەنگاو: یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

ژنێکی تەمەن ٦١ ساڵ خەڵکی بۆکان بە ناوی نەرمین ئەحمەد ئابادی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، نەرمین ئەحمەد ئابادی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

نەرمین ئەحمەد ئابادی دوای تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە و ئێستا لەم بەندیخانەیە ڕاگیراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە نەرمین ئەحمەد ئابادی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بە هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە