تەحسین دادڕەس پاش ٥ مانگ بۆ بەندیخانەی مەریوان گوازرایەوە
هەنگاو:تەحسین دادرەس هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەریوان دوایی ٥ مانگ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی گشتیی مەریوان.
١١ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١١:٠٠
هەنگاو:تەحسین دادرەس هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەریوان دوایی ٥ مانگ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی گشتیی مەریوان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، شەوی ڕابردوو دوشەممە(١٠ بانەمەڕی ٢٧١٨ / ٣٠ ئاوریلی ٢٠١٨)، تەحسین دادڕەس دوایی ١٥٢ ڕۆژ دەستبەسەری و ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیداریە ئیتلاعاتی مەریوان و سنە گوازرایەوە بەندیخانەی شاری مەریوان.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی دادرەس بە ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە ئەگەری هەیە ناوبراو لە ڕۆژانی داهاتوودا بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد بکرێ.
تەحسین دادڕەس خەڵکی ئاوایی “سەردۆش”ی شاری مەریوان رۆژی پێنجشەممە (٩ی سەرماوەزی ٩٦/ ٣٠ نۆڤەمبەری ٢٠١٧) لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.