هێزە ئەمنییەکان لە سەقز هێرشیان کردە سەر ڕێپێوانی چالاکانی کورد

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی کرێکار هێرشی کردە سەر ڕێپێوانی مەدەنیانەی کرێکاران لە شاری سەقز.

١١ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١١:١٢

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی کرێکار هێرشی کردە سەر ڕێپێوانی مەدەنیانەی کرێکاران لە شاری سەقز.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئەمرۆ سێشەممە (١١ بانەمەڕی ٢٧١٨ / ١ی مەی ٢٠١٨)، هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە شاری سەقز هێرشیان کردە سەر کۆبونەی هێمنانەی کرێکارانی سەقزی کە لە چەمی وەلی خان” بەڕێوە چوو و خەڵکیان دایە بەر لێدان و چەندین کەسیان دەستبەسەر کرد.

هەواڵنێری “هەنگاو” لەشاری سەقز ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمنی چەندین چالاکی کرێکاریان دەستبەسەر کردووە.

تا ئێستا ناسنامەی یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکان بۆ “هەنگاو” بە ناوی “عوسمان ئیسماعیلی” ڕوون بوەتەوە.

لەم هێرشە مەحموود ساڵحی چالاکی ناسراوی کرێکاری بەر لێدانی هێزە ئەمنیەکان کەوتووە و دەستی ناوبراو بریندار کراوە.

 هەروەها هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر چەندین ئامێری مۆبایلی بەشداربوان لەو ڕێپێوانەدا گرتووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە