دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە گوندی “نێ”ی مەریوان
هەنگاو: هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کوردا، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵەی خەلکی مەریوانیان دەستبەسەر کرد.
هەنگاو: هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کوردا، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵەی خەلکی مەریوانیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئەمڕۆ شەمە (٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی/ ٢٤ی مارس) مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵەی خەڵکی “نێ”ی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راوگوێزرا.
هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری مەریوان ناوی ئەو مێرمنداڵە کوردەی “هاوڕێ پەروازە” و کوڕی عەبدوڵڵا راگەیاندووە.
رۆژانی سێشەمە هەتا پێنجشەمە گوندی نێ لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بە مەبستی رێگری کردن لە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆز گەمارۆ درابوو.
رۆژی چوارشەمە هێزەکانی سوپای پاسداران هێرشیان کردە سەر خەڵکی گوندی نێ و ٧ کەس لە لاوانی ئەو گوندەیان بەناوەکانی، (حەمید تۆفیقی کوڕی محەمەد، کۆسار ئەرژەنگی کوڕی رفیق، سەلاح ئومیا کوری عوسمان، محەمە مورادی، مەحموود گرامی، زانکۆ ئەرژەنگی و سامان ئومیا) دەستبەسەر کردبوو.
پێنج کەس لەو گیراوانە هەمان رۆژ(چوارشەمە) ئازاد کرابوون، بەڵام هەتا ئێستا چارەنووسی کۆسار ئەرژەنگی و سەلاح ئومیا روون نەبۆتەوە.