سنووری نەوسوود؛ بریندار بوونی سێ کۆڵبەر

سێ کۆڵبەری خەڵکی پاوە بە ناوەکانی تاهیر قوبادی، میلاد قوبادی و شادمان کەریمی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوو

٢٥ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٢١:٣٨

 

هەنگاو: یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

سێ کۆڵبەری خەڵکی پاوە بە ناوەکانی تاهیر قوبادی، میلاد قوبادی و شادمان کەریمی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ کۆڵبەرە لە بەرزایییەکانی گوندی «هانی گەرمەڵە» سەر بە نەوسوود و لە مەودایەکی نزیکەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێکراوە.

ئەم سێ کۆڵبەرە کە پشت، سمت، کەمەر و ڕانیان پێکراوە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە