سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بریندار کرا
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ئارەش عەلی ئەولاد ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سن
٢٦ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٩:٢٥
هەنگاو: دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ئارەش عەلی ئەولاد ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لە بەشی لاقەوە بە سەختی بریندار کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارەش عەلی ئەولاد کە خەڵکی گوندی «نیمە کارە» ی سەلاسی باوەجانییە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر سنوورەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و بە باتۆم لە لاقیان داوە و بەو هۆیەوە بە سەختی بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرە گەنجە لەلایەن فریاکەوتنی خێراوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.