سزای سێدارەی مامۆستایەک لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی مامۆستایەکی خانەنشینی خەڵکی شاری چگینی سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی قوباد خوداکەرەمی تەمەن ٥٤ ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە

٢٧ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٢:٠٨

 

هەنگاو: سێشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

سزای سێدارەی مامۆستایەکی خانەنشینی خەڵکی شاری چگینی سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی قوباد خوداکەرەمی تەمەن ٥٤ ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بانەمەڕ لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، قوباد خوداکەرەمی ماوەی چەند ساڵە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەیە و لە لایەن دەزگایی دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

قوباد خوداکەرەمی خەڵکی گوندی «سەراو نیکەش» سەر بە شاری چگینی لە پارێزگای لوڕستان و مامۆستایە خانەنیشنکراوی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو پارێزگایە بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە