دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

سەرەڕای تێپەڕینی نزیک بە یەک هەفتە لە دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی مەسعوود عەزیزی چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بەردەو

٢٧ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٥:١٧

 

هەنگاو: سێشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

سەرەڕای تێپەڕینی نزیک بە یەک هەفتە لە دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی مەسعوود عەزیزی چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە مەسعوود عەزیزی ڕۆژی پێنجشەممەی پێشوو ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ مەسعوود عەزیزی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە