بلاگرێکی کرماشانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

سەعدی ئەحمەدی بلاگرێکی خەڵکی شارۆچکەی کۆزەران سەر بە پارێزگای کرماشان ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای ئەوەی هێزە

٣٠ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٠:٢٢

 

هەنگاو: هەینی ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

سەعدی ئەحمەدی بلاگرێکی خەڵکی شارۆچکەی کۆزەران سەر بە پارێزگای کرماشان ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتاووتە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەعدی ئەحمەدی تەمەن ٤٠ ساڵ بە هۆی ڕەخنە گرتن لە حکومەت و دۆخی ئێستای کۆمەڵگە و هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییە سەرەتایییەکانی ژیان دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لە سەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی سەعدی ئەحمەدی کە یەکێک لە پەیڕەوانی ئایینی یارییە لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە