ئارمین شەریفە و هاوژین لەتیفی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران
ئارمین شەریفە بەندکراوی سیاسی پێشوو و هاوژینەکەی بە ناوی هاوژین لەتیفی کە هەر دوویان لە چالاکانی کرێکاری شاری سنە بە هەژمار دێن، ئەمڕۆ شەممە ٣١ی بانەمەڕ
هەنگاو: شەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢
ئارمین شەریفە بەندکراوی سیاسی پێشوو و هاوژینەکەی بە ناوی هاوژین لەتیفی کە هەر دوویان لە چالاکانی کرێکاری شاری سنە بە هەژمار دێن، ئەمڕۆ شەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ڕەزا شەریفە باوکی ئارمین و ئەم دوو کەسەیان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان ماڵەکەیان پشکنیوە و کەل و پەلی تایبەتی وەکوو مۆبایلی ئەو دوو کەسە و چەند کتێبیان لەگەڵیان خۆیان بردووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی پشتڕاستکراو لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئارمین شەریفە و هاوژین لەتیفی و هەروەها شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەست نییە.
جێگای باسە کە ئارمین شەریفە نەخۆشە و تووشبووی شێرپەنجەی گرێ لەنفاوییەکانە.