دەستبەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە
ئۆسوەت زەردۆیی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی باینگان سەر بە شاری پاوە حەفتەی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
٣١ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٢٢:٤٤
هەنگاو: ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢
ئۆسوەت زەردۆیی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی باینگان سەر بە شاری پاوە حەفتەی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئۆسوەت زەردۆیی بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئۆسوەت زەردۆیی لە بەر دەستدا نییە.