کوژرانی ژنێک بە دەستی شووەکەی لە شاری سنە
ژنێکی خەڵکی سنە بە ناوی شەریفە وەکیلی تەمەن ٦٠ ساڵ بە دەستی شووەکەی بە ناوی موحسێن زیایی بە چەک کوژرا.
٦ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١١:٣٢
هەنگاو: شەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
ژنێکی خەڵکی سنە بە ناوی شەریفە وەکیلی تەمەن ٦٠ ساڵ بە دەستی شووەکەی بە ناوی موحسێن زیایی بە چەک کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ موحسێن زیایی کە چەند ساڵ پێش بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ تووشی بارێکی دەروونی ناجێگیر ببوو، بە چەک ژنەکەی بە ناوی شەریفە وەکیلی کوشتووە.
شەریفە وەکیلی دایکی ٨ منداڵ بووە و هەمان ڕۆژ بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە و تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی ڕوون نییە.
هەنگاو زانیویەتی بکوژ هەمان ڕۆژ لەلایەن پۆلیس دەستبەسەر کراوە.