کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی ئاکۆ ڕەسووڵی تەمەن ٢٥ ساڵ ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چ
هەنگاو: شەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی ئاکۆ ڕەسووڵی تەمەن ٢٥ ساڵ ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ڕەسووڵی بە هەنگاوی ڕاگەیاند، هێزە چەکدارەکان بە دوو فیشەک ئاکۆ ڕەسووڵییان پێکاوە و تەرمەکەی ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە ڕاگیڕاوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە مەودای نزیک و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشتر لەلایەن دەرجە دارێک بە ناوی جاویدی دراوەتە بەر دەستڕێژ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، هەر لەو شوێنە دوو کۆڵبەری دیکەش بە ناوهکانی ئارام محەممەدی تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی بانە ئەحمەد زەرفام خەڵکی سەردەشت بریندار بوون کە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە لەژێر چاودێریی پزیشكیدان.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بە هەنگاو گەیشتووە، کۆڵبەرێکی خەڵکی #بانە بە ناوی #ئاکۆ_ڕەسووڵی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.#هەنگاو زانیاری زیاتر لەمبارەوە بڵاو دەکاتەوە.#کۆڵبەر https://t.co/7MgbEMsP6U
— Hengaw Human Rights Organization (@HengawO) May 28, 2022
لەلایەکی دیکەوە و هاوکات کۆڵبەرێک خەڵکی گوندی قوڕی قەڵا سەر بە شاری ڕوانسەر بە ناوی جەەواد باباخانی تەمەن ٢٨ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسود لەکاتێکدا لەلایەن هێزە چەکدارەکان ڕاونراوە لە هەڵدێرێکەوە بەر بووەتەوە و بە سەختی بریندار بووە.
ئەمڕۆ شەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی #قوڕیقەڵا سەر بە شاری #ڕوانسەر لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری #نەوسوود لە کاتێکدا هیزە چەکدارەکان شوێنی کەوتبوون بەربوویەوە و بە سەختی بریندار بوو.#کۆڵبەر#هەنگاو https://t.co/lmpfB7x16M
— Hengaw Human Rights Organization (@HengawO) May 28, 2022