دەستبەسەرکران و ناڕوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان
هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سارۆقامیش سەر بە شاری بۆکان بە ناوی سادق مووسابە نزیکەی مانگێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو
١٦ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٠:٢٢
هەنگاو: دووشەممە ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سارۆقامیش سەر بە شاری بۆکان بە ناوی سادق مووسابە نزیکەی مانگێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی وت: '' سادق مووسابە بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە ''.
سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک لە دەستبەسەرکرانی سادق مووسابە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو بارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.