ئاشکرا بوونی ناسنامەی ١٠ بەندکراوی مەزهەبی بەندکراو لە بەندیخانەی سنە

هەنگاو: دەیان چالاکی مەزهەبیی کورد کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتە حوکمی قورسی بەسەریانداوە سەپاندووە و ئێستا

٢٨ خەرمانان ٢٧١٨، ٠٩:٣٥

 

هەنگاو: دەیان چالاکی مەزهەبیی کورد کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتە حوکمی قورسی بەسەریانداوە سەپاندووە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراون.

هەتا ئێستا ناسنامەی ١٠ کەسیان بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرا بووە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە ئەو لیستە بڵاو دەکاتەوە.

ناسنامەی ئەو دە کەسە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

١ـ هادی ساڵحی خەڵکی سەقز مەحکووم بە ٢٩ ساڵ بەندکران

٢ـ سەعید خالیدی خەڵکی سنە مەحکووم بە ٧ ساڵ بەندکران

٣ـ جەماڵ تاهیری خەڵکی کامیاران مەحکووم بە ٦ ساڵ بەندکران

٤ـ مێهدی زەمانی خەڵکی سەقز مەحکووم بە ٥ ساڵ بەندکران

٥ـ ناسر زارعی خەڵکی سەقز مەحکووم بە ٥ ساڵ بەندکران

٦ـ عەدنان ئەمینی خەڵکی سنە  مەحکووم بە ٥ ساڵ بەندکران

٧ـ نادر عوسمانی خەڵکی سنە  مەحکووم بە ٥ ساڵ بەندکران

٨ـ عادڵ جەواهری خەڵکی کامیاران مەحکووم بە ٥ ساڵ بەندکران

٩ـ فەرشاد تاهیری خەڵکی بانە مەحکووم بە ٥ ساڵ بەندکران

١٠ـ محەمەد ئەحمەدی خەڵکی بانە مەحکووم بە ٥ ساڵ بەندکران

 

سەرجەم ئەو کەسانە لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە