دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیەکی سەردەشتی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات

هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت هاووڵاتییەکی کوردی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاری گواستەوە.

٢ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٢:٣٨

 

هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت هاووڵاتییەکی کوردی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاری گواستەوە.

 بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ٢٤ی سێپتامبری ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت هاووڵڵاتییەکیان بە ناوی ”کەریم ئەحمەدپوور“ دەستبەسەر کردووە.

کەریم ئەحمەدپوور خەڵکی ئاوایی بێورانی خوارووە لە نزیک پارکی منداڵانی شاری سەردەشت دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکار یان هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتیە کوردە ڕانەگێندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە