دەستبەسەر کردنی بە کۆمەڵی هاووڵاتیان لە بانە، زیاتر لە ٢٠ کەس دەستبەسەر کراون
هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر لە بیست هاووڵاتی کورد لە شاری بانە دەستبەسەر کراون.
هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر لە بیست هاووڵاتی کورد لە شاری بانە دەستبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر لە بیست هاووڵاتی کورد لە شاری بانە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
تا ئێستا ناسنامەی ٦ هاووڵاتی لەدەستبەسەرکاروەکان کە ڕۆژی دووشەممە (٢ی ٢٧١٨/ ٢٤ی سپتامبر ٢٠١٨) دەستبەسەر کران بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.
ناسنامەی ئەو هاووڵاتییانە، موحسین قادرپەناهی، ئەرکان رەزایی، عەتا رەشیدزادە، میلاد ڕەسوولی، تەیب ئەحمەدی و ڕزگار محەممەدی ڕاگێندراوە.
دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد لەبانە لە ڕۆژی هەینیەوە دەستی پێکرد و تا ئێستاش هەربەردەوامە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتیانە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە و لە شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیاریەک لەبەردەست دا نیە.