دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە مەهاباد

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار گوازراونەتەوە.

٣ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٥:٣٥

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار گوازراونەتەوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٣ی رەزبەری ٢٧١٨/ ٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد لە گەرەکی گۆگ تەپە دوو هاووڵاتی کوردیان دەستبەسەر کرد.

ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە  کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بریتییە لە”حەسەن ئەرتەنگ“ و ”ئارام  خورسەندی“.

ئەو دوو هاووڵاتیە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردنیان لەبەردەست دا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە