بەندکراوێکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا + وێنە
هەنگاو: بەندکراوێکی کوردی خەڵکی کرماشان لە ژیر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج گیانی لە دەست دا.
٤ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٣:٠٣
هەنگاو: بەندکراوێکی کوردی خەڵکی کرماشان لە ژیر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج گیانی لە دەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٢٤ی سێپتامبری ٢٠١٨)، بەندکراوێکی کورد بە ناوی ”وەحید عولەمایی“ لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی گەوهەردەشتی شاری کەرەج کوژراوە.
وەحید عولەمایی خەڵکی شاری کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەج بووە.
ناوبراو چەند ڕۆژ پێش بە تۆمەتی شەڕ و تێکەڵچوونی بەکۆمەڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرەجەوە دەستبەسەر کرابوو و سەرئەنجام ڕۆژی دوو شەممە لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج کوژراوە.