پیرە پیاوێکی بەساڵاچوو لەلایەن ئیتلاعاتی بانەوە بانگهێشت و ئەشکەنجە کراوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی بانە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران کراوە و ئەشکەنجە کراوە.

٢٨ بەفرانبار ٢٧١٥، ٢٣:٥٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی بانە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠  جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران کراوە و ئەشکەنجە کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کەماڵ حوسێنی هاووڵاتیی تەمەن ٦١ ساڵی خەڵکی بانە، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە کراوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

سەرچاوەیەکی جێگای متمانە لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە کەماڵ حوسێنی چەندین جاریش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئەشکەنجە کراوە و هەر لەو ماوەیەدا سێ جار ماڵەکەی لەلایەن ئەو هێزانەوە پشکێندراوە و بە بێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی و لەکاتی پشوودا هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکەی لە گوندی نەنۆڕی بانە و بێ ڕێزییان بە خۆی و ماڵ و منداڵی کردووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە کەماڵ حوسێنی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی کوڕەکەی بەناوی ”کەیوان حوسێنی“  و دەرباز کردنی، بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

کەیوان حوسێنی کە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئێرانی خرابوویە پاڵ پووشپەڕێ ئەمساڵ (١٣٩٤)، لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان ئێرانی بە جێ هێشتووە و ئێستا لە یەکێک لە وڵاتە ئەوروپاییەکان نیشتەجێیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە