گیانلەدەستدانی کرێکارێک لە ئورمیە

کرێکارێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە بە ناوی بورهان لەشکری ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی جۆزەردان لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوەکاردا بە هۆی

١٦ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٣:٢٦


هەنگاو: دووشەممە ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

کرێکارێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە بە ناوی بورهان لەشکری ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی جۆزەردان لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوەکاردا بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو و دوای گوازرانەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستیی ئورمیە بە هۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بورهان لەشکری خەڵکی گوندی مەمکان سەر بە ئورمیە بووە و هەروەها خێزاندار و باوکی دوو منداڵی ١٢ و ٦ ساڵانە.

شایانی باسە بورهان لەشکری لە کاتی بەستنی ئارماتۆر تووشی ئەم ڕووداوە بووە.
 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە