ڕێبوار مەحموودی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی مەریوانی دەستبەسەر کرا
ڕێبوار مەحموودی تەمەن ٢٩ ساڵ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعا
١٧ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٥:٣٣
هەنگاو: سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
ڕێبوار مەحموودی تەمەن ٢٩ ساڵ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە گۆڕەپانی باوەڕەشی مەریوان بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری ڕێبوار مەحموودییان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوتەوە پاڵ ڕێبوار مەحموودی و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.