لاوێکی کوردی یارسانی لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کوژرا

هەنگاو: لاوێکی کوردی یارسانی لەژێر ئەکشەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی هەمەدان کوژراوە و هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە کە نابێت ئەم هەواڵە میدیایی بکرێتەوە.

٧ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٠٨:٢٢

 

هەنگاو: لاوێکی کوردی یارسانی لەژێر ئەکشەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی هەمەدان کوژراوە و هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە کە نابێت ئەم هەواڵە میدیایی بکرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو (٣ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٨)، لاوێکی کوردی پێڕەوی ئایینی یاری (کاکەیی)  بەناوی ”ڕامین حوسێنی“ لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی هەمەدان کوژراوە.

ڕامین حوسێنی ناسراو بە ڕامین موشەعشەعی خەڵکی گوندی ”قوڵقوڵ“ سەر بە شاری توێسرکانی پارێزگای هەمەدان و لە بنەماڵەیەکی ئاییینی و لە نەوەکانی نیزامەدین موشەعشەعی کە یەکێک بووە لە گەورەکانی ئاییینی یارسان، بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕامین ڕەشەممەی ٢٧١٧ ( فوریەی ٢٠١٨) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی توێسرکان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ ئایینی یاری دەستبەسەر و دواتر بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی هەمەدان گوازراوەتەوە.

ناوبراو دوای ٨ مانگ لە دەستبەسەر کران سەرئەنجام ڕۆژی سێشەممە لە ژێر ئەشکەنجە کوژراوە و تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەی لە بنەماڵەکەی کردووە کە نابێت بە هیچ شیوەیەک ئەو هەواڵە میدیایی بێتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە