دەستبەسەر کرانی دوو گەنجی دیکە لە مەهاباد

هەنگاو:دوو گەنجی خەڵکی ئاوایی گۆگ تەپەی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و ژمارەی دەستبەسەرکراوا.

٧ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٠:٤٠

 

هەنگاو:دوو گەنجی خەڵکی ئاوایی گۆگ تەپەی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و ژمارەی دەستبەسەرکراوانی حەفتەی ڕابردووی ئەو گوندە گەیشتووەتە ٥ کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٦ی ڕەزبەر ٢٧١٨/ ٢٨ی سپتامبر ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دوو گەنجی کوردی دانیشتووی ئاوایی گۆگ تەپەی ئەو شارەیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کردووە.

 ناسنامەی ئەو دوو گەنجە “یەعقوب مەحموودی” و “شیرکو رەهبەری” ڕاگەیاندراوە.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٣ی رەزبەر، دوو هاوڵاتی کوردی ئەو ئاواییە بە ناوی حەسەن ئارتنەگ و ئارام خورسەندی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون.

ڕۆژی چوارشەممەش خۆشکی ئارام بە ناوی ئەفسانە خورسەندی هەر بەو تۆمەوە دەستبەسەر کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە