دەستبەسەر کرانی ٧ کەس لە مەهاباد
هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد لە شاری مەهاباد دوو لاوی دیکە دەستبەسەر کران و بەمەش لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٧ کەس لەو شارە دەستبەسەر کراون.
هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد لە شاری مەهاباد دوو لاوی دیکە دەستبەسەر کران و بەمەش لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٧ کەس لەو شارە دەستبەسەر کراون.
بەپطی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٧ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٢٩ی سێپتامبری ٢٠١٨)، لاوێکی خەڵکی مەهاباد بەناوی ”بێهزاد خەلیفەزادە“ بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی (٦ی ڕەزبەر ٢٧١٨/ ٢٨ی سپتامبر ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دوو گەنجی کوردی دانیشتووی ئاوایی گۆگ تەپەی ئەو شارەیان بە ناوەکانی “یەعقوب مەحموودی” و “شیرکو رەهبەری” دەستبەسەر کردووە.
هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە (٥ی ڕەزبەر)، لاویکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بەناوی “ئیبراهیم دیوازی” هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کراوە.
ڕۆژی سێشەممە (٣ی رەزبەری ٢٧١٨/ ٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٨)، دوو هاووڵاتیی دیکە بەناوەکانی ”حەسەن ئەرتەنگ“ و ”ئارام خورسەندی“ دەستبەسەر کراون.
ئەفسانە خورسەندی خۆشی ئارام ڕۆژی دواتر واتە چوارشمە دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.