ژنێکی لاو لە سایین قەڵا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی سایین قەڵا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و چەند ڕۆژ پێشتریش پیاوێکی خەڵکی ئورمیە خۆی کوشتووە.
٨ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٣:٣٤
هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی سایین قەڵا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و چەند ڕۆژ پێشتریش پیاوێکی خەڵکی ئورمیە خۆی کوشتووە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٨ی ڕەزبەری ٢٧١٨/ ٣٠ی سێپتامبری ٢٠١٨) ژنێکی گەنج بە ناوی “م، س” لە سایین قەڵا هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ئاکامدا کۆتایی بە ژیانی هاتووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵ و دانیشتووی قانزاڵی، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو (٤ی ڕەزبەر) پیاوێکی ٤٠ ساڵ لە حورمیە بە هۆی هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.