هۆشیار کەسرایی دوای نزیک بە سێ مانگ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی مەریوان

هەنگاو: هۆشیار کەسرایی بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەریوان دوای نزیکەی ٣ مانگ لە دەستبەسەر کران، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە.

١٢ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٠٠:٢٣

 

هەنگاو: هۆشیار کەسرایی بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەریوان دوای نزیکەی ٣ مانگ لە دەستبەسەر کران، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١١ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هۆشیار کەسرایی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەریوان دوای نزیکەی ٨٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

هۆشیار کەسرایی ڕۆژی چوارشەممە (٢٠ی پووشپەڕێ ٢٧١٨ / ١١ی ژوئیەی ٢٠١٨) هاوڕێ لەگەل وریا فەرەجی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هۆشیار کەسرایی ڕۆژی چوارشەممە لەڕێگای تەلەفوونەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و ڕایگەیاندووە کە گوازراومەتەوە بۆ بەندیخانەی مەریوان.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە