دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە بە ناوی شاپوور مورادی تەمەن ٤٣ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلا

١٩ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٤:١٤


هەنگاو: پێنجشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە بە ناوی شاپوور مورادی تەمەن ٤٣ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی مورادی لەوبارەوە بە هەنگاوی وت: "هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری شاپوور مورادییان لە دووکانەکەی خۆی لە شەقامی غەفووری شاری سنە دەستبەسەر کردووە".

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی دروست لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و هەروەها هۆکاری دەستبەسەرکرانی شاپوور (ئەحمەد) مورادی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە شاپوور مورادی کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە و ١٥ ساڵ پێشیش دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری پارتی کرێکارانی کوردستان سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە