لاوێکی خەڵکی ئورمیە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: لاوێکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

١٥ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢١:٣١

 

هەنگاو: لاوێکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (١٢ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)،  دانیشتنی دادگای ”ئیقباڵ ئەحمەدپوور“ کوڕی محەمەد و خەڵکی گوندی ”ئەنبێ“ سەر بە شاری ئورمیە لە لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

دادگای شۆڕشی ئورمیە ئەو لاوە کوردەی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لەڕێگەی هاوکاری و ئەندامەتی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئیران بە ٥ ساڵ بەندکران مەحکووم کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە لە هەبوونی مافی پارێزەر بێ بەش بووە و تەنیا ٢٠ ڕۆژ دوای دەستبەسەر کرانی ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە.

ئیقباڵ ئەحمەدپوور ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانان (١٢ی سێپامبر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر کرابوو.

 

ناوبراو ئێستا لە بەندی ١٣ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە