دەستبەسەر کرانی ٧٠٠٠ کەس لە پارێزگای کرماشان لەماوەی ٦ مانگدا
هەنگاو: بەرپرسانی ئەمنی پارێزگای کرماشان ڕایانگەیاندووە کە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا (بەهار و هاوین) زیاتر لە ٧٠٠٠ هەزار کەس بە تۆمەتی دزی و
هەنگاو: بەرپرسانی ئەمنی پارێزگای کرماشان ڕایانگەیاندووە کە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا (بەهار و هاوین) زیاتر لە ٧٠٠٠ هەزار کەس بە تۆمەتی دزی و فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی ماددە سڕکەرەکان لەو پارێزگایە دەستبەسەر کراون.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشتبەستن بە ”ئیسنا“، مەنووچێهر ئەمانوڵڵاهی، فەرماندەی ئینتزامیی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە کە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە حەفت هەزار کەس بە تۆمەتی دزی و فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کراون.
ناوبراوی ڕایگەیاندووە کە لەو ژمارەیە ” چوار هەزار کەس بە تۆمەتی دزی و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش بە تۆمەتی فرۆشتن و بڵاو کردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کراون.
بەرزبوونی ڕێژەی بێکاری هۆکاری سەرەکی چوونەسەرەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان وەکوو خۆکوشتن، دزی، فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر و … بە ئەژمار دێت.
عەلی محەمەدی، سەرۆکی ئابووری و دارایی پارێزگای کرماشان مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ ڕێژەی بێکاری لە ئەو پارێزگایە ١٩.٤٪ ڕاگەیانبدوو. بەڵام کارناسانی ئابووری لەسەر ئەو بڕوایەن کە ڕێژەی بیکاری لە پارێزگای کرماشان لەسەرووی ٣٥٪ دەبێت.