کچە شاعرێکی لوڕستانی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: کچە شاعرێکی خەڵکی دروود سەر بە پارێزگایی لوڕستان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

١٧ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٣:١٤

 

هەنگاو: کچە شاعرێکی خەڵکی دروود سەر بە پارێزگایی لوڕستان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (١٤ی ڕەزبەر ٢٧١٨/ ٦ی ئۆکتۆبر ٢٠١٨)، ”مینا ڕاد“ یەکێک لە شاعیرانی گەنجی خەڵکی دروود و چالاکی بواری ژنان و منداڵان، دوای بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مینا ڕاد حەفتەی ڕابردوو دوایی ئەوەی چەندین جار لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بۆ ڕۆژی شەممە بانگهێشت کرابوو، دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە خۆی بەو ناوەندە ئەمنییە ناساندووە چارەنووسی نادیارە و سەڕەڕایی بەدواداچوونی بنەماڵەی، هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست دا نیە.

ناوبراو ڕێكەوتی ٢٣ی پووشپەری ئەمساڵیش بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی دروود کرابوو و لێپرسینەوەی لێکرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە