بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوندیی ئورمیە خۆی کوشت
هەنگاو:هاووڵاتییەکی بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی دژایەتی داواکاریەکەی بۆ وەرگرتنی مەرەخەسی لەلایەن بەرپرسانەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
١٩ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٢:٢٨
هەنگاو:هاووڵاتییەکی بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی دژایەتی داواکاریەکەی بۆ وەرگرتنی مەرەخەسی لەلایەن بەرپرسانەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە(١٨ڕەزبەری ٢٠١٨/ ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، بەندکراوێک بە ناوی “محەممەد ئاهووپا” تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی ئورمیە، لە حەمامی بەندی ١٥ بەندیخانەی ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
محەممەد ئاهووپا، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە دژایەتی بەپرسانی بەندیخانە لە بەرابەر پێنەدانیمافی مەرەخەسی، هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
ناوبارو بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و حوکمی ٢٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە کە ماوەی ٦ ساڵە لە بەندیخانەکانی زەنجان و ئورمیە بەند کرابوو.