ئەرکان پاڵانی جاف بەندکراوی مەزهەبی کورد مانی لە خواردن گرتووە
ئەرکان پاڵانی جاف تەمەن ٢٨ ساڵ و بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو کە سزای ٧ ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج تێپەڕ دەکات، لە ڕۆژی هەی
هەنگاو: دووشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
ئەرکان پاڵانی جاف تەمەن ٢٨ ساڵ و بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو کە سزای ٧ ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج تێپەڕ دەکات، لە ڕۆژی هەینی ٢٠ی جۆزەردانەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێبەشکرانی لە خزمەتگوزاری پزیشکی و ڕێگری بەرپرسانی بەندیخانە کە ناردنە مرەخەسی و هەروەها ئازادی بە مەرجی ناوبراو، مانی لە خواردن گرتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەرکان پاڵانی جاف کە زیاتر لە ٤ ساڵە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە، لە چوار ڕۆژ پێشەوە مانی لە خواردن گرتووە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو نەخۆشی پرۆستاتی هەیە و لە ماوەی ئەو ساڵانەی کە لە بەندیخانە بووە لە مافی خزمەتگوزاری پزیشکی و پێ ڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەش کراوە.
ئەرکانی پاڵانی جاف پێنج ساڵ پێش دەستبەسەر و هەمان ساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشەوە بە تۆمەتی هاوکاری ڕێکخراوی داعش سزای ٧ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەرکان پاڵانی جاف ئێستا کە هۆڵی ١١ی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە و لە کاتێکدا زیاتر لە ٤ ساڵ لە ماوەی سزای بەندکرانەکەی تێ پەڕاندووە، لە مافی مرەخەسی و خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەش بووە.