لە سەردەشت کادیرێکی هەنگی سنووری بە هۆی تەقینەوەی مین کوژرا

یەکێک لە کادیرەکانی هەنگی سنووری شاری سەردەشت بە ناوی مەهدی بەرزگەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ بە هۆی تەقی

٢٤ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٠٩:١٨



هەنگاو: سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

یەکێک لە کادیرەکانی هەنگی سنووری شاری سەردەشت بە ناوی مەهدی بەرزگەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری ئەم شارە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەهدی بەرزگەر یەکێک لە کادیرەکانی گوردانی «بێوران» بووە کە لە کاتی بۆسە دانانەوە بۆ کۆڵبەران و کاسبکاران لە نزیکی کوێستانەکانی بڵفەت و دووپەزە چووەتە سەر مین.

لوقمان خەسرەوی فەرمانداری (قایم مەقامی) شاری سەردەشت ڕایگەیاندووە کە مەهدی بەرزگەر خەڵکی شاری ئەهەر سەر بە پارێزگای ئازەربایجان بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە