ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی چالاکی سیاسی خەڵکی ئورمیە دەستبەسەر کرا
ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی چالاکی سیاسی کوردی خەڵکی ئورمیە و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی تێلێگرام "هەڵبژێر" ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢لەلایەن هێزەکانی ئ
٢٤ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٧:١٨
هەنگاو: سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی چالاکی سیاسی کوردی خەڵکی ئورمیە و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی تێلێگرام "هەڵبژێر" ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە سیاسییەوە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی خوێندکاری ماستەری مێژووە لە زانکۆی تەورێز.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی لە بەر دەستدا نییە و چارەنووسی نادیارە.