ژمارەیەک لە بازاڕیانی ناڕازی لە ئیلام دەستبەسەر کران

دوابەدوای گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بازاڕیانی ئیلام بە نیسبەت سیاسەتی ئابووری حکومەت بەتایبەت بەرزبوونەوەی نرخی ماڵیات و گران بوونی نرخی دۆلار، هێزە ئەمنییەکان چ

٢٥ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٧:٠٤


هەنگاو: چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

دوابەدوای گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بازاڕیانی ئیلام بە نیسبەت سیاسەتی ئابووری حکومەت بەتایبەت بەرزبوونەوەی نرخی ماڵیات و گران بوونی نرخی دۆلار، هێزە ئەمنییەکان چەند کەس لە بازاڕاڕییەکانیان دەستبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا ناسنامەی یەکێک لەو دەستبەسەر کراوانەی ئیلام بە ناوی یوونس بەختی بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە یەکێک بووە لەو کەسانەی کە لە گردبوونەوەکەی ئەمڕۆدا لێدوانی داوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان لە جووتسایدی "ئیمام" لانی کەم پێنج کەسی دیکە لە بازاڕیانی ناڕازییان دەستبەسەر کردووە کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

بازاڕیانی ئیلام ئەمڕۆ لە پێش بینای فەرمانگەی گشتی ماڵیاتی ئیلام کۆ بوونەوە و وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بە سیاسەتی ئابووری حکومەت خوازیاری دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری ئابووری کابینەی ئیبراهیم ڕەئیسی بوون.

 


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە