ژمارەی مامۆستایانی دەستبەسەرکراو لە سەقز گەیشتە ٢٠ کەس

لە درێژەی دەستبەسەرکرانی مامۆستایان و ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایان لە شاری سەقز، دوا ساتەکانی شەوی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوو

٢٧ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٠٩:١٢


هەنگاو: هەینی ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

لە درێژەی دەستبەسەرکرانی مامۆستایان و ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایان لە شاری سەقز، دوا ساتەکانی شەوی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوو کەس لە مامۆستایان و ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سەقز و زێویە بە ناوەکانی د.حیسام خاکپوور و حەسەن ڕەحیمیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو مامۆستایە و بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری ئەو دوو کەسەیان دەستبەسەر کردووە و ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە دەستیان بە سەر مۆبایلی حەسەن ڕەحیمیان و مۆبایلی هاوژینەکەشیدا گرتووە.

بەیانی ڕۆژی ڕابردووش لانی کەم پێنج مامۆستای ناڕازی بە ناوەکانی تاهیر قادرزادە، ئیسماعیل ڕەیحانی، ئامانج ئەمینی، حوسێن محەممەدی و قادر یەسرابی لە پێش بینای فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەش هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کە بەڵگەی دەستبەسەرکردنی ١٨ مامۆستایان هەبووە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو ١٨ کەسە و لانی کەم ١٤ کەسیان دەستبەسەر کردووە.


لیستی ئەو مامۆستایانەی کە لە سەقز دەستبەسەر کراون;


١_ خالید عەبدوڵڵایی ٢_ محەممەد فەتاحی ٣_ سلێمان عەبدی ٤_ عەزیز مەرزی ٥_ لوقمان ئەڵڵا مورادی ٦_ ئەحمەد قادری ٧_ کەیوان محەممەدی ٨_ خالید شێخی ٩_ ئەنوەر فەرەج زاد ١٠_ سەید سەلاح حوسێنی ١١_ تاهیر حامیدی ١٢_ زاهید مورادی ١٣_ ئاوات ڕەزەوی ١٤_ حەسەن ڕەحیمیان ١٥_ تاهیر قادرزادە ١٦_ ئیسماعیل ڕێحانی ١٧_ ئامانج ئەمینی ١٨_ حوسێن محەممەدی ١٩_ قادر یەسرابی ٢٠_ د. حیسام خاکپوور 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە