موحسین شکووهی مامۆستای خانەنشینکراوی سەقزی دەستبەسەر کرا
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کاتژمێر ٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی موحسین شکووهی تەمەن ٥١ ساڵ
٢٨ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٠٠:١٠
هەنگاو: شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کاتژمێر ٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی موحسین شکووهی تەمەن ٥١ ساڵ و مامۆستای خانەنشینکراو و دەستبەسەریان کردووە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی شکووهی لەوبارەوە بە هەنگاوی وت: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر ٣٠ خولەکی بەرەبەیان بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ ٤٥ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شکووهی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
هەنگاو زانیویەتی کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دەستیان بە سەر مۆبایلی موحسین شکووهی گرتووە و لەو کاتەوە چارەنووسی نادیارە.
بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە ژمارەی ئەو مامۆستایانەی کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری سەقز دەستبەسەر کراون بۆ ٢١ کەس بەرز بووەوە.