ئازار و ئەشکەنجە و دەستبەسەر کرانی سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە
سێ کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی پارسا ئیبراهیمی ١٦ ساڵە، عەبدوڵڵا حەقانی و عەتا محەممەدی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوو
٢٩ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٢٢:١٦
هەنگاو: یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
سێ کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی پارسا ئیبراهیمی ١٦ ساڵە، عەبدوڵڵا حەقانی و عەتا محەممەدی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری دراونەتە بەر لێدان و کوتان و پاشان دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، هێزەکانی هەنگی سنووری ئەم سێ کۆڵبەرەیان بە سەختی ئەشکەنجە کردووە و دوای لێدان و سووکایەتی پێکردنێکی زۆر ئەوانیان دەستبەسەر کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم سێ کۆڵبەرە دوای دەستبەسەرکران بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی شاری بانە گوازراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.