ڕەزا تەهماسبی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی سنە دەستبەسەر کرا

ڕەزا تەهماسبی یەکێک لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سنە _کەڵاتەرزان کاتژمێر ١

٣٠ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٥:٢٦


هەنگاو: دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

ڕەزا تەهماسبی یەکێک لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سنە _کەڵاتەرزان کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەزا تەهماسبی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە و بە بێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە ژمارەی ئەو مامۆستایانەی کە لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراون گەیشتە ١٠ کەس کە پێنج کەسیان ئازاد کراون.

جیا لە ڕەزا تەهماسبی چوار مامۆستای دیکە بە ناوەکانی محەممەد ڕەزا مورادی، سەلاح حاجی میرزایی، غیاس نیعمەتی و بێهزاد قەوامی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە