ڕاپۆرتێک لە سەر لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد لە کرماشان
سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی فەردین کلەهوویی تەمەن ٣٠ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە کە
٣١ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٢١:٣٨
هەنگاو: سێشەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی فەردین کلەهوویی تەمەن ٣٠ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە کە هەواڵەکەی هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەردین کلەهوویی خەڵکی شارۆچکەی دروود و فەرامانی کرماشان بووە و کە ساڵی ٢٧١٨ بە تۆمەتی کوشتنی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.
هەواڵی لەسێدارەدانی فەردین کلەهوویی هەتا ئێستا لەلایەن میدیا حکومەتییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە ئەو پێشێلکارییە ئاشکرا دەکات.