بریندارکرانی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی مەریوان و نەوسوود

ڕۆژی ڕابردوو لانی کەم سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی سەروەر ڕەستگار، مەحموود شەمسی نژاد و سوهەیب قەیتوولی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و مەریوان لەلایەن هێ.

١ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٣:٥٤


هەنگاو: چوارشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

ڕۆژی ڕابردوو لانی کەم سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی سەروەر ڕەستگار، مەحموود شەمسی نژاد و سوهەیب قەیتوولی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و مەریوان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندار کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ کۆڵبەرێکی ١٧ ساڵە بە ناوی سوهەیب قەیتوولی خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و دەموچاو و سەر و لووتی شکاوە.

هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی» جۆڵاندێ «سەر بە سەوڵاوا بە ناوی مەحموود شەمسی نەژاد لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار کراوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو ئەو کۆڵبەرە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و زیاتر لە ١٠ پارچە ساچمە بەر جەستەی کەوتووە.

لە لایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی سەردۆش بە ناوی سەروەر ڕەستگار ٢٤ ساڵە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری مەریوان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە تەقەی لێکراوە و لاقی بە سەختی پێکراوە. ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی مەریوان کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە