خالید عەبدوڵڵایی مامۆستای دەستبەسەرکراوی سەقزی بە بارمتە ئازاد کرا

خالید عەبدوڵڵایی یەکێک لە مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی شاری سەقز کە دەستبەسەر کرابوو، شەوی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ بە بارمتە و ب

٢ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢١:١٦


هەنگاو: پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

خالید عەبدوڵڵایی یەکێک لە مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی شاری سەقز کە دەستبەسەر کرابوو، شەوی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ بە بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، خالید عەبدوڵڵایی لە ماوەی ئەو ٩ ڕۆژەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و بەهۆی نەخۆشییەوە باری تەندروستی ناجێگیر بووە.

خالید عەبدوڵڵایی مامۆستا و چالاکی پیشەیی خەڵکی سەقز چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرابوو.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم ٢١ مامۆستای قوتابخانەکانی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ١٢ کەسیان ئازاد بوون و ٩ کەسیان هێشتا لە بەندیخانەن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە