هۆشیار کەسرایی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
هەنگاو: هۆشیار کەسرایی بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەریوان دوای نزیکەی ٣ مانگ لە دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
٢٤ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٣:٤٤
هەنگاو: هۆشیار کەسرایی بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەریوان دوای نزیکەی ٣ مانگ لە دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٢٤ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٦ ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هۆشیاری کەسرایی بەندکراوی سیاسی خەڵکی شارەدێی “نێ” سەر بە مەریوان، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەریوان ئازاد کرا.
ناوبراو سەرەتای مانگی ڕەزبەر لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان گوازرابوویەوە.
هۆشیار کەسرایی ڕۆژی چوارشەممە (٢٠ی پووشپەڕێ ٢٧١٨ / ١١ی ژوئیەی ٢٠١٨) هاوڕێ لەگەل وریا فەرەجی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.