چوار مامۆستای دەستبەسەرکراوی سەقزی ئازاد کران
چوار کەسی دیکە لە مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی شاری سەقز بە ناوەکانی سولەیمان عەبدی، زاهید مورادی، ئامانج ئەمینی و ئیسماعیل ڕێحانی ئەمڕۆ شەممە ٤ی پوو
٤ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٥:٣٢
هەنگاو: شەممە ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
چوار کەسی دیکە لە مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی شاری سەقز بە ناوەکانی سولەیمان عەبدی، زاهید مورادی، ئامانج ئەمینی و ئیسماعیل ڕێحانی ئەمڕۆ شەممە ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کران.
ئەم چوار مامۆستایە هاوکات لەگەڵ شەپۆلی ڕەشبگیری مامۆستایان لە کوردستان و ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.
لەو ڕەشبگیرییەدا لانی کەم ٢١ مامۆستای قوتابخانە لە سەقز دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ١٦ کەسیان ئازاد بووە و پێنج کەسیان بە ناوەکانی ئەحمەدی قادری، تاهیر حامیدی د. حیسام خاکپوور، حوسێن ڕەحیمیان و موحسین شکووهی هێشتا لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ڕاگیراون.