دوو مامۆستای دەستبەسەرکراوی دیکە لە سەقز ئازاد کران
دوو مامۆستا و چالاکی پیشەیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی د. حیسام خاکپوور و ئەحمەد قادری بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ بە دانانی ب
٥ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٠٩:٤٦
هەنگاو: یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
دوو مامۆستا و چالاکی پیشەیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی د. حیسام خاکپوور و ئەحمەد قادری بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کران.
ئەحمەد قادری ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان و د. حیسام خاکپوور شەوی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان هاوکات لەگەڵ شەپۆلی ڕەشبگیری مامۆستایان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سەقزەوە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کران.
لەو ڕەشبگیرییەدا لانی کەم ٢١ مامۆستای قوتابخانە لە سەقز دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ١٨ کەسیان ئازاد بووە و سێ کەسیان بە ناوەکانی تاهیر حامیدی، حوسێن ڕەحیمیان و موحسین شکووهی هێشتا لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ڕاگیراون.