سەرجەم مامۆستا دەستبەسەر کراوەکانی سەقز ئازاد کران
سێ مامۆستا و چالاکی پیشەیی دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی حەسەن ڕەحیمیان، تاهیر حامیدی و موحسین شکووهی بە بارمتە ئازاد کران و بەمەش سەرجەم ئەو ٢١ مامۆستا
هەنگاو: یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
سێ مامۆستا و چالاکی پیشەیی دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی حەسەن ڕەحیمیان، تاهیر حامیدی و موحسین شکووهی بە بارمتە ئازاد کران و بەمەش سەرجەم ئەو ٢١ مامۆستایەی کە لە سەقز دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ جیا لەم سێ کەسە دوو مامۆستای دیکەش بە ناوەکانی د. حیسام خاکپوور و ئەحمەد قادری بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرابوو.
بەم پێیەش سەرجەم ئەو ٢١ مامۆستایەی کە لە ڕەشبگیری مامۆستایان لە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کران.
ناسنامەی ئەو ٢١ کەسە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ خالید عەبدوڵڵایی ٢_ محەممەد فەتاحی ٣_ سلێمان عەبدی ٤_ عەزیز مەرزی ٥_ لوقمان ئەڵڵا مورادی ٦_ ئەحمەد قادری ٧_ کەیوان محەممەدی ٨_ خالید شێخی ٩_ ئەنوەر فەرەج زاد ١٠_ سەید سەلاح حوسێنی ١١_ تاهیر حامیدی ١٢_ زاهید مورادی ١٣_ د. حیسام خاکپوور ١٤_ حەسەن ڕەحیمیان ١٥_ تاهیر قادرزادە ١٦_ ئیسماعیل ڕێحانی ١٧_ ئامانج ئەمینی ١٨_ حوسێن محەممەدی ١٩_ قادر یەسرابی ٢٠_ موحسین شکووهی ٢١_ ئاوات ڕەزەوی