ڕۆژنامەنووسێکی کوردپرێس لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو:یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی دانیشتوی مەریوان کە لە میدیاکانی نزیک کە حکوومەت دەینووسی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

٢٤ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٤:٠٩

 

هەنگاو:یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی دانیشتوی مەریوان کە لە میدیاکانی نزیک کە حکوومەت دەینووسی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕزگار کەریمی، رۆژنامەنووسی کوردپرس و ڕێپۆرتێری فەرمانداری مەریوان، ڕۆژی پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو( ١٩ی ڕەزبەری ٢٧١٨/ ١١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی ئەو رۆژنامەنووسە، دەستیان داوە پشکنینی ماڵەکە و دەستیان بەسەر کامێرا و مۆبایل و لەپتاب و کەل و پەلە تاکەکەسییەکانی ناوبراودا گرتووە.

یەکیک لە نزیکانی بنەماڵەی کەریمی بە هەواڵنێری هەنگاو ڕاگەیاندووە کە کەریمی دوای دەستبەسەر کران بۆ ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراوەتەوە و هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنووسی ناوبرا لەبەر دەست نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە